مادده‌ی (16):
یه‌كه‌م: له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانی مۆڵه‌تدراو به چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان تیمی پزیشكی به‌رپرس له چاندن پێك ده‌هێنرێت وپێڕه‌وی جێبه‌جێ كردنی یاسا و رێساكانی ئه‌و تیمه و مه‌رجه‌كانی پێویست له ئه‌ندام و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری ده‌كات و سه‌رۆكی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش به‌رپرس ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامی چاندن له دامه‌زراوه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری تیمه‌كه به باش گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌خۆش و به‌خشه‌ره‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كردنی پرۆگرامه‌كه له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵا و لیژنه‌ی پارێزگاكان و سه‌رجه‌م لایه‌نه پزیشكی و كارگێڕییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
دووه‌م: به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامه مرۆییه‌كان، تیمی لێهاتووی پزیشكی له پارێزگاكانی كوردستان كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی چاندنی ئه‌ندامه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت پێك ده‌هێنرێت به ئامانجی وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌كان له‌وانه‌ی كۆچی دواییان كردووه به مه‌به‌ستی چاندن.
الموضوع: پزیشكی به‌رپرس له چاندن,تیمی لێهاتووی پزیشكی,به‌ڕێوه‌بردنی پرۆگرامی چاندن,هەڵسه‌نگاندنی كاری تیمه‌كه,ئامانجی وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌كان