مادده‌ی (9):
یه‌كه‌م: ده‌كرێت بۆ زه‌روره‌تێكی پێویست بۆ پارێزگاری كردن له ژیانی مرۆڤێكی زیندوو یان چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشیه‌كی كوشنده، یان ته‌واوكردنی كه‌م بوونێكی ژینه‌وه‌ری له جه‌سته‌یدا ئه‌ندامێك یان به‌شێك له ئه‌ندام، یان شانه‌یه‌كی جه‌سته‌ی مرۆڤێكی مردووی تێدا بچێندرێت، ئه‌گه‌ر مردووه‌كه به‌ر له مردنی وه‌سیه‌تی ئه‌م كاره‌ی كردبێ، به وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار یان جێگیركراو له‌سه‌ر هه‌ر په‌ڕێكی فه‌رمی یان دانی پێدا نابێ به‌پێی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه په‌یڕه‌و و ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه دیاری ده‌كات.
دووه‌م: ده‌كرێ گواستنه‌وه بكرێت له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی تازه مردوو (المتوفی حدیپاً) به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن یان به مه‌به‌ستی زانستی به مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی نزیكترین كه‌سه‌كانی تا پله چوار، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندیه‌كه به نووسراو بێ و به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
أـ نابێ كه‌سی مردوو له ژیانی خۆی وه‌سیه‌تی كردبێ كه له دوای مردنی هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی خۆی ببه‌خشێ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به پێی نووسراوێك كه دوو كه‌سی شیاو له‌ڕووی یاساییه‌وه شاهیدیان له‌سه‌ر دابێ.
ب ـ لێكۆڵینه‌وه بكرێ بۆ مردنه‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه به پێی لیژنه‌یه‌كی پێكهاتوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سێیه‌م: نابێ ڕیشه‌كێش كردن له‌جه‌سته‌ی مردوو ئه‌نجام بدرێ مه‌گه‌ر به مۆڵه‌تی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه بێ ئه‌گه‌ر مردنه‌كه بابه‌ت بێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكاری.
چواره‌م: وه‌سیه‌تكار به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی، بۆی هه‌یه له وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
الموضوع: پارێزگاری كردن له ژیانی مرۆڤێكی زیندوو,چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشیه‌كی كوشنده,گواستنه‌وه بكرێت له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی تازه مردوو,لێكۆڵینه‌وه بكرێ بۆ مردنه‌كه‌ی,نابێ ڕیشه‌كێش كردن له‌جه‌سته‌ی مردوو