مادده‌ی (8):
نابێت ده‌ست بكرێت به نه‌شته‌گه‌ری گواستنه‌وه به مه‌به‌ستی چاندن ته‌نها پاش پێزانینی هه‌ردوو كه‌سی به‌خشه‌رو وه‌رگر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ئاگابێت (مدركاً) له رێگه‌ی لیژنه‌ی سێیانه‌ی ده‌قكراو له مادده (14)ی ئه‌م یاسایه‌دا، به سروشتی هه‌ردوو نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه و چاندن و مه‌ترسییه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ردووكیان له مه‌ودای نزیك، یان دوور و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سی به‌خشه‌ر و وه‌رگر، یان ره‌زامه‌ندی جێگره‌وه یان نوێنه‌ری یاسایی، ئه‌گه‌ر له كه‌سانی نالێهاته، یان كه‌ملێهاته، یان وه‌سیه‌تكراو بێت، ئه‌گه‌ر مردوو بێت به‌نیسبه‌ت خانه‌كانی دایك ـ به‌پێی ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (5) ده‌قی له‌سه‌ر كردووه و، لیژنه‌كه كۆنووسێك به‌مه ئاماده ده‌كات و به‌خشه‌ر و وه‌رگر واژووی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێ ئاگا نه‌بێت یان له لایه‌ن جێگره‌وه‌ی، یان نوێنه‌ره یاساییه‌كه‌ی.
الموضوع: نابێت ده‌ست بكرێت به نه‌شته‌گه‌ری گواستنه‌وه به مه‌به‌ستی چاندن,پێزانینی هه‌ردوو كه‌سی به‌خشه‌رو وه‌رگر نه‌بێت,به‌ئاگابێت (مدركاً) له رێگه‌ی لیژنه‌ی سێیانه‌ی ده‌قكراو,ره‌زامه‌ندی كه‌سی به‌خشه‌ر و وه‌رگر,ره‌زامه‌ندی جێگره‌وه یان نوێنه‌ری یاسایی