مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: ناكرێت هه‌ر ئه‌ندامێكی، یان به‌شێك له ئه‌ندامێك، یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی زیندوو بگوازرێته‌وه به مه‌به‌ستی چاندنی له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی دیكه، ته‌نها له حاڵه‌تی زه‌روره‌ت نه‌بێت، كه پێویست بكات بۆ پارێزگاری كردن له ژیانی كه‌سی وه‌رگر، یان چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشیه‌كی كوشنده، به‌و مه‌رجه‌ی گواستنه‌وه‌كه تاكه ئاماراز بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م زه‌روره‌ته و، گواستنه‌وه‌ش نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌خشه‌ر تووشی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بێت له‌سه‌ر ژیانی، یان له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
دووه‌م: چاندنی رژێنه‌كانی زاوزێی و به‌شه‌كانی و شانه‌كانی و خانه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
الموضوع: ناكرێت هه‌ر ئه‌ندامێكی یان به‌شێك له ئه‌ندامێك، یان شانه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی زیندوو بگوازرێته‌وه به مه‌به‌ستی چاندنی له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی دیكه,چاندنی رژێنه‌كانی زاوزێی و به‌شه‌كانی و شانه‌كانی و خانه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كرێت.