ماددەى (31)

معرف المادة: 17723

رقم المادة : 517

ماددەى (31): یەكەم: بە بەندكردن بۆ ماوەیەك لە (6) شەش مانگ كەمتر نەبێت و لە (2) دوو ساڵ زیاتر نەبێت، و بە پێبژاردنێك لە (3.000.000) سێ ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت: 1- هەر كەسێك لە شوێنێكی خۆی، ڕێگە بە كەسی دیكە بدات ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی بەكاربهێنێت، تەنانەت ئەگەر بەبێ بەرامبەریش بێت. 2- هەركەسێك لە شوێنێكی ئامادەكراو یان رەخسێندراو بۆ بەكارهێنانی ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵییەكان بگیرێت، و بە ئاگاداریی ئەو ماددەكە بەكاربهێنرێت. دووەم: حوكمی بڕگەی (یەكەم) بەسەر هاوسەر، بنەچە و لقەكانی ئەو كەسەی ئەم شوێنەی ئامادەكردووە یان رەخساندووە، یان ئەوەی لەگەڵیدا نیشتەجێیە، جێبەجێ ناكرێت، بەمەرجی ڕەچاوكردنی حوكمەكانی یاسای سزادان دەربارەی بەشداریكردن و هەواڵ نەدان لەسەر تاوانەكان. سێیەم: 1- بە پێبژاردنێك لە (2.000.000) دوو ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزادەدرێت، هەر كەسێك ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی دەستداربێت یان بەدەستبهێنێت بە بڕی زیاتر لەو بڕانەی كە بەرئەنجامی فرەیی پرۆسەكانی كێشانەن، یان كەمتربێت لەوە بەو مەرجەی جیاوازییەكان لەمانەی خوارەوە زیاتر نەبن: أ- (10%) دە لەسەد لەو بڕانەی لە (1) یەك گرام زیاتر نین. ب - (5%) پێنج لەسەد لەو بڕانەی لە (1) یەك گرام زیاترن هەتا (25) بیست و پێنج گرام، بەو مەرجەی بڕی رێگە پێدراو لە (25) بیست و پێنج گرام زیاتر نەبێت. ج - (2%) دوو لەسەد لەو بڕانەی لە (25) بیست و پێنج گرام زیاترن. د - (5%) پێنج لەسەد لە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی شل جا بڕەكەی هەرچەند بێت. 2- لە حاڵەتی گەڕانەوە بۆ تاوان، سزاكە دەبێتە بەندكردن و پێبژاردنێك لە (5.000.000) پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەم دوو سزایە. چوارەم: هەركەسێك بزانێت ئەو ڕووەكە هۆشبەرانەی لەم یاسایەدا هاتوون، بە ناڕەوایی لە شوێنێكدا چێندراون، ودەستپێشخەری نەكات بۆ هەواڵدان بە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، ئەوا ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێدەكرێت كە لە خاڵی (1)ی بڕگەی (سێیەم)ی ئەم ماددەیدا دەقنووسكراوە.

الموضوع: بەندكردن بۆ ماوەیەك لە شەش مانگ كەمتر نەبێت,بەندكردن بۆ ماوەیەك لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت,سزا دەدرێت بەرەوپێش ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی,بەکاربردنی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی لە شوێنێكی ئامادەكراو,سزاكە دەبێتە بەندكردن و پێبژاردنێك لە پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت