ماددەى (29)

معرف المادة: 17721

رقم المادة : 517

ماددەى (29): هەر پزیشكێك، ڕەچێتە بۆ سەرفكردنی ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی، جگە لە مەبەستی چارەسەری پزیشكی، بنووسێت، ئەوا بە بەندكردن بۆ ماوەیەك لە (6) شەش مانگ كەمتر نەبێت و پێبژاردنێك لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە (20.000.000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یان بە یەكێك لەم دووانە سزادەدرێت، هاوكات پیادەكردنی پیشەكەی بۆ ماوەی (1) یەك ساڵ لێ قەدەغەدەكرێت، هەر دەرمانسازێكیش ئەم ماددانە بەبێ ڕەچێتەیەكی پزیشكی هاورێك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایە، سەرف بكات ئەوا هەمان سزا دەدرێت.

الموضوع: پزیشكی,سزا,ماوەی سزادانی,دەرمانساز,ڕەچێتەی پزیشكی