ماددەى (23):
یەكەم: لە وەزارەت بانكێكی زانیاریی دروستدەكرێت، تایبەت دەبێت بەو كەس و لایەنانەی مۆڵەتدراون بە هاوردەكردن، هەناردەكردن و گواستنەوە، دروستكردنی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵیی و پێشینە كیمیاییەكان.
دووەم: ئەو زانیارییانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسكراون، هەریەكەیان بۆ ماوەی (20) بیست ساڵ لە ڕێكەوتی دوایین تۆمارەوە، دەپارێزرێن.
سێیەم: ئەو رەچێتە پزیشكیانەی لە ماددەی (17)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بۆ ماوەی (5) پێنج ساڵ لەو ڕێكەوتەی لەسەری جێگیركراوە، دەپارێزرێن.
الموضوع: دروستكردنی بانكێكی زانیاریی,پاراستنی زانیاریی مۆڵەتدراو,پاراستنی زانیاریی رەچێتە پزیشكی,ماوەی پاراستنی زانیاریی