ماددەى (21)

معرف المادة: 17713

رقم المادة : 517

ماددەى (21): جگە لە مەبەستەكانی پزیشكی یان زانستی، و تەنها لەو حاڵەتانەی كە بەپێی ئەم یاسایە ڕێگا پێدراون، چاندن یان هاوردەكردن یان هەناردەكردن، یاخود خاوەندارێیتیكردن یان بەدەستهێنان یان دەستداری یاخود كڕین یان فرۆشتن یان گواستنەوە یان ڕادەستكردن یان ئاڵوگۆڕیپێكردن، یاخود دەستلێهەڵگرتن یان نێوەندگیریی لە هەر كردەیەك لەوانەی سەرەوە، بۆ ئەو ڕووەكانە قەدەغەیە، كە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی هاتوو لە خشتەی (یەكەم)ی هاوپێچی ئەم یاسایەیان لێبەرهەمدێت، لەتەواوی قۆناغەكانی گەشەكردنیان و تۆوەكانیشیان، لەو ڕووەكانەش (خەشخاش)، (ئەفیۆن) ، ڕووەكی گوش (قنب)، دەوەنە كۆكا (جبنة الكوكا)، (قات) و ئەو ڕووەكانەشی كە ئەمانە لەخۆدەگرن و لەڕووی بۆهێڵەوە هەمواركراون و كاریگەری هەمان ماددەی هۆشبەریان هەیە.

الموضوع: قەدەغەی چاندن و هاوردەكردن و هەناردەكردن و خاوەندارێتیكردن و بەدەستهێنان و دەستداری و كڕین و فرۆشتن و گواستنەوە و ڕادەستكردن و ئاڵوگۆڕیپێكردن و دەستلێهەڵگرتن و نێوەندگیریی لە هەر كردەیەك لەوانەی سەرەوە,قەدەغەی گەشەكردنی ماددەی هۆشبەر و كارتێكاری عەقڵیی لە هەرێمی كوردستان