ماددەى (20):
یەكەم: كارگەكانی دەرمان تەنها دوای وەرگرتنی مۆڵەتێك بە هەمان ڕێكاری دەقنووسكراو لە ماددەی (8)ی ئەم یاسایە ، دەتوانن ئەو گیراوە پزیشكیانە دروستبكەن كە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی یاخود پێشینەی كیمیایی، دەچێتە نێو پێكهاتەكانیانەوە.
دووەم: كارگەكانی دەرمان بۆیان نیە ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵی یاخود پێشینەی كیمیایی بەدەستهاتوو بەكاربهێنن، تەنها لە دروستكردنی گیراوەی پزیشكیدا نەبێت، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت.
الموضوع: كارگەكانی دەرمان وەرگرتنی مۆڵەت,كارگەكانی دەرمان وەرگرتنی ماددەی هۆشبەر,كارگەكانی دەرمان وەرگرتنی كارتێكاری عەقڵی,كارگەكانی دەرمان وەرگرتنی پێشینەی كیمیایی,كارگەكانی دەرمان بەرزكردنەوەی گیراوەی پزیشكی