مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ: یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسیه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت وده‌رخستنی ئامانجه‌كانی له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وده‌سنیشان كردنی بنه‌مای كارگێڕی وهونه‌ریی وئابووری ودارایی وا كه به‌لایه‌وه په‌یڕه‌و كردنی له وه‌زاره‌تدا خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌كات. دووه‌م: وتووێژكردن له‌سه‌ر پلانی به‌رایی كورت ومام ناوه‌ندیی ودرێژ خایه‌ن كه فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی بیروڕا به‌رامبه‌ریان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌ی گونجاو له‌باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: پێشنیازكردنی رێكخستنی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی زێده‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، له‌گه‌لأ ده‌رخستنی رووه‌كانی وه‌به‌رهێنان به پێی پێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ویاسا كار پێكراوه‌كان ورێنماییه داراییه‌كان. چواره‌م: چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری وده‌ربڕینی تێبینی وراسپارده له باره‌یانه‌وه. پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه له پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێ پێشنیازیان بكات. شه‌شه‌م: وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی گشتی خولی له باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی وه‌زاره‌ت، كه فه‌رمانگه‌كانی پلان وبه‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی تێبینی وپیشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان له باره‌یانه‌وه. حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یان خاته به‌رده‌م له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌یانه‌وه وپێشكه‌ش كردنی پێشنیاز وراسپارده‌ی گونجاو.
الموضوع: نه‌خشه‌كێشانی سیاسیه‌تی گشتی,وتووێژكردن له‌سه‌ر پلانی به‌رایی كورت,پێشنیازكردنی رێكخستنی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی زێده‌ی,چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان,لێكۆڵینه‌وه له‌پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی