مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا پێكده‌هێنری به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) وله‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌رێوه‌بهره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. چواره‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ وته‌ندروستی ورۆشنبیری كه پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن. پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كریكاران له هه‌رێم : ئه‌ندامه. شه‌شه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی وبازرگانیه‌كان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. حه‌وته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی ئافره‌تان وژنان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. هه‌شته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان له هه‌رێم : ئه‌ندامه. نۆیه‌م: سێ كه‌سی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر : ئه‌ندامن
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی,نوێنه‌رێك له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی,نوێنه‌رێك له یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كریكاران,نوێنه‌رێك له یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی وبازرگانیه‌كان,نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی ئافره‌تان وژنان,نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان,سێ كه‌سی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت