مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و،له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری ودارایی وكارگێریی ورێكخستن به پێی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی له‌وه‌زاره‌تدا به شیاوی ده‌زانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆبن و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن. شه‌شه‌م:پشكنێری گشتی: به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ وژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕیی یاریده‌ی ده‌ده‌ن وراسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وتۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت وچاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پشكنێ. حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێریی ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار و بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی چاودێری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات وئه‌مانه‌ی پێوه ده‌لكێ:ـ 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی گه‌وران له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی ژنان ومنداڵان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم.
الموضوع: به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی,یارمه‌تی وه‌زیر له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت,نووسینگه‌ی وه‌زیر,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,پشكنێری گشتی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێریی ودارایی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار و بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی چاودێری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی