مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌كانی كار وپشتگیریی وچاودێری كردنی به‌و ناوه‌ی كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ره‌تییه له هێنانه‌دی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه هه‌رێم له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا به خۆیه‌وه ده‌بینێ. دووه‌م: كاركردن له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو كرێكاره‌كان بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست بۆ خۆیان وخێزانه‌كانیان دابین بكرێ. سێیه‌م: فه‌راهه‌م كردنی ده‌رفه‌تی كاری هاوشان له به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێكی توانای هه‌بێ، به‌و ناوه‌ی كه كار ماف وئه‌ركێكه پێویست ده‌كات به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگاو په‌ره‌پێدانی بكات وكار له پێناوی چاره‌سه‌ر كردنی دیارده‌ی بێ كاری بكات. چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پیشه‌یی به جۆرێكی وا پاراستنی مرۆڤ وشوێنی كار وپاراستنی ئامێر ده‌سته به‌ربكات و سنوورێك بۆ ڕووداو پێكاوه‌كانی كاركردن و نه‌خۆشییه‌كانی پیشه دابنێ و به‌شداریی له ئاماده‌كردنی كادیری پیشه‌یی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكات. پێنجه‌م: ئه‌و په‌ڕی بایه‌خ بدرێت به پرۆسه‌ی خۆپاراستن له كه‌تنكردن وچاودێری ئه‌و خێزانانه‌ش بكرێ كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و ده‌ستیان بگیرێ به جۆرێك كه بكه‌ونه بارێكی گونجاوی وا كه بتوانن به‌هۆشیاری ودڵسۆزی به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن وكار له پێناوی نه‌هێشتن وچاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی ده‌رۆزه‌كردن بكه‌ن. شه‌شه‌م: گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵگا به‌جۆرێكی وا كه به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری یه دیموكراتی یه‌كان دا بكه‌ن وڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرن له رێگه‌ی گۆڕینی ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا ده‌گرن. حه‌وته‌م: شیاندنی مندالأ وخاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی وپیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به جۆرێكی واكه به‌شداریی كردنیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن وئاوه‌دان كردنه‌وه و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی سایكۆلۆجی وكۆمه‌ڵایه‌تی دابین بكات،كه‌ڕێ له‌و به‌شداربوونه‌یان ده‌گرن. هه‌شته‌م: گرنگیدان به خێزانی قوربانییانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران ودابین كردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆجی پێویست بۆیان، به جۆرێكی وا كه گونجاو بێت له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌ریان هاتووه وئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌بێ. نۆیه‌م: شیاندنی هاووڵاتییان له ڕووی پیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی یارمه‌تیدانیان بۆ به‌رپاكردنی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنی خێزانییه‌وه. ده‌یه‌م: كاركردن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وبڵاوكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپ و به‌های باش له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول وسه‌ردانی مه‌یدانی بۆ خێزان به به‌شداریی كردنی هۆیه هه‌مه جۆره‌كانی راگه‌یاندن. یازده‌م: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی پێویست بۆ ئه‌و ده‌ستكورت و هه‌ژارانه‌ی كه ناتوانن كاربكه‌ن وسه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ژیانیشیان له به‌رده‌مدانییه. دوازده‌م:به‌شداریی كردن له‌سه‌ر ئاستی عیراق وده‌وڵه‌تان له‌و چالاكییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه. سێزده‌م:مۆڵه‌ت پێدانی تایبه‌تی به‌كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه وده‌زگای خێرخوازیی به كه‌رته جیاوازه‌كانیه‌وه وسه‌ر په‌رشتی كردنیان به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌وانه‌وه. چوارده‌م:گرنگی دانی پێویست به نه‌وه‌ی نوێ ووه‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو تواناكانیان بۆ خزمه‌ت وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. پازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی هه‌مان ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ به‌دوادا چوونی چالاكییه‌كانی . شازده‌م: گرنگی دان به گیراوه‌كانی ناو ده‌زگاكانی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ودابین كردنی پێویستیه‌كانیان بۆیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ پێوه‌ره ده‌وڵه‌تیه‌كان ومافی مرۆڤدا بگونجێ وكاریش بۆ شیاندنی بكرێ بۆ تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌یان له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگا به هاریكاری كردن له‌گه‌لأ مه‌ڵبه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌ڤده‌م: هاندانی باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له باره‌ی دیاده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاجیاكان له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدرێت. هه‌ژده‌م: دابین كردنی ماڵی حه‌وانه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانییان له‌ده‌ست داوه. نۆزده‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له نێوان كریكار وخاوه‌ن كار‌و كاركردن له پێناوی پێشنیازكردنی یاساكاریی پێویست به‌وانه‌وه. بیسته‌م: كاركردن له پێناوی بنیاتنانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ گه‌شه‌پێدانی داهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خودی بۆ دابین كردنی پاره‌ی پرۆژه‌كان. بیست ویه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ زانكۆكان ومه‌ڵبه‌نده‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت بێنێته دی. بیست ودووه‌م: رێكخستنی بازاڕی كار به‌جۆرێكی وا مافی كریكاره خۆجێیه‌كان دابین بكات وپێشنیازی یاساكاری پێویست بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
الموضوع: به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها مرۆڤایه‌تی,كاركردن له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو كرێكاره‌كان بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه,فه‌راهه‌م كردنی ده‌رفه‌تی كاری هاوشان,بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پیشه‌یی,گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵگا,شیاندنی مندالأ وخاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان,گرنگیدان به خێزانی قوربانییانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال,شیاندنی هاووڵاتییان له ڕووی پیشه‌یی,كاركردن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا,پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی پێویست,رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له نێوان كریكار وخاوه‌ن,كاركردن له پێناوی بنیاتنانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان,رێكخستنی بازاڕی كار