مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌زاره‌ت كه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: شه‌خسییه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداری و دارایی خۆیه‌تی و، فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تيشى له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ب- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ج- به‌رێوه‌به‌رايةتى گشتی فراژوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. د- به‌رێوه‌به‌رایةتى گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی:فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فراژوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی