مادده‌ی چواره‌م: به‌شه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیش و كار‌و ڕابه‌ری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه. بڕیار‌و فرمان و رێنماییگه‌لیش پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌ریی وه‌زاره‌ته‌وه، ببىَ، وه‌زیر ده‌ریانده‌هێنێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆی پێوه‌ندیدارداو، به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر ریقابه‌ی خۆیدا ده‌خرێنه‌به‌ركار. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش بسپێرێ كه خۆی پێی باش بێ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری ئیداری و دارایی و رێكسازیدا. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارایی و ته‌دقیقیش كه به‌هاوكاری له‌گه‌لَ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیكه‌دا بوجه‌ی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلان و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌كه‌ن، به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانه‌وه په‌یوه‌ستن. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به‌دواداچون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیش و كار‌و ڕابه‌ری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه,یاریده‌ی وه‌زیر له رابه‌ره‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری ئیداری و دارایی,فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی,فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا