مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. به‌رجه‌سته‌كردنی نرخی مرۆڤایه‌تیی كار‌و، پشتگیری و چاودێری كردنی كار، چونكه كار بنه‌مایه‌كی ئه‌ساسییه بۆ وه‌دی هێنانی ئاواتی ئه‌و ڕابوونه‌ی كه ئه‌مڕۆ، هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ. 2. كۆشش بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گشت كرێكاران بگرێته‌وه‌و، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویستیش بۆ خۆیان و خاوخێزانیان مسۆگه‌ر بكرێ. 3. فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار، به‌یه‌كسانی، بۆ هه‌موو كه‌سێ توانای كاری هه‌بێ، چونكه كار هه‌م مافه‌و هه‌م ئه‌ركه‌و، زه‌رووره‌تی به‌شداریكردنیش له بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وچاكتر بردنیدا، پێویستی به‌كاره. 4. بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ست و هۆشی پیشه‌گه‌ری، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه پاراستنی مرۆڤ و جێگای كار‌و ئامێره‌كانی زامن بكات و كاره‌سات و به‌سه‌رهاتی كاتی كاركردن كه‌م بكرێته‌وه‌و رێگا له نه‌خۆشیگه‌لی پیشه‌یی بگیرێ. هه‌روه‌ها، وه‌زاره‌ت به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار له ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی كادیرانی پیشه‌ییدا به‌شدار ده‌بێ. 5. ئه‌و په‌ڕی گرنگی دان به پاراستن له بێكاری و ماكه‌خراپه‌كانی. هه‌روه‌ها چاودێریكردن و ده‌ستگرتنی ئه‌و خێزانانه‌ی كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه به‌جۆرێ كه بارودۆخێكی باشتریان بۆ زامن بكرێ تا بتوانن به چاوكراوه‌یی و دڵسۆزییه‌وه له بنیادی كۆمه‌ڵگه‌دا هاوبه‌شی بكه‌ن. 6. گه‌شه‌پێكردنی كۆمه‌ڵگه كه به‌ئاسانی بتوانێ له‌م گۆڕانكارییه دیموكراتییانه‌دا هاوپشك بێت و رێز له مافی مرۆڤ بگرێت له رێگای گۆڕینی سیماگه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه بونه‌ته كۆسپ له رێگه‌ی فراژوبوونی كۆمه‌ڵگادا. 7. گرنگیدان به‌داموده‌زگاكانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی تا ببن به ده‌زگای راستكردنه‌وه‌و چاكسازی و ته‌ئهیلی. هه‌روه‌ها چاودێریكردنی خاوخێزانی به‌ندكراوه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تێوه‌نه‌گلێن. 8. گرنگیدان به چاودێریكردن و ته‌ئهیلی منداڵان و ئه‌وانه‌ش كه له رووی په‌روه‌رده‌و پیشه‌و ڕه‌وتی ژیانه‌وه كه‌موكورت و كه‌مئه‌ندامن، تا به‌ئاسانی بتوانن له بزاڤی فراژوكاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداربن و، ئه‌و ئاسه‌واره ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌شیان بڕه‌وێته‌وه كه ڕێگایان لێ ده‌گرێ. 9. گرنگیدان به‌خاوخێزانی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زامنكردنی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابووریی پێویستیان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه كه‌موزۆر ئێش و ئازاریان كه‌م بكاته‌وه. 10. ته‌ئهیلی هاووڵاتیان له رووی پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له‌و ڕێگایه‌وه كه یارمه‌تی بدرێن بتوانن پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كی (انتاجیه)ی خاوخێزانی بنیاد بنێن. 11. به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئاكارو دروشمی به‌حورمه‌ت له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانه‌وه كه داموده‌زگای راگه‌یاندنیش به‌شداریی تێدا بكه‌ن. 12. كۆشش بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی هه‌ژاری و كه‌ساسی له هه‌رێمدا به‌جۆرێ كه باربووی دارایی به‌و ده‌ستكورت و كه‌مبه‌شانه بدرێ كه توانای ئیشكردنیان نییه. 13. هاوبه‌شیكردن له‌سه‌ر مسته‌وای عیراقی و نێوده‌وڵه‌تییش له‌و چاڵاكییانه‌دا كه پێوه‌ندیدارن به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌تهكه‌وه.
الموضوع: به‌رجه‌سته‌كردنی نرخی مرۆڤایه‌تیی كار‌و,چاودێری كردنی كار,فراهمكردنی هه‌لی كار به‌یه‌كسانی,پاراستنی مرۆڤ و جێگای كار‌و,چاودێریكردن و ته‌ئهیلی منداڵان