مادده‌ی یه‌كه‌م:
جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له نێو هه‌رێمدا ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان.
دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ناگرێته‌وه:
1- فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانگرێته‌وه.
2- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كاندان.
3- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای لایه‌نانێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، كه ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه.
4- كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاسا,حوكمه‌كانی یاسایه,كرێكاران و كارگوزاران,محدودیت‌های حوكمه‌كانی یاسایه,استثنائات حوكمه‌كانی یاسایه