مادده‌ی یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاساكه له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تێكڕای كرێكاران و كارگوزاران له ده‌زگا و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له نێو هه‌رێمدا ده‌گرێته‌وه، به چاوپۆشین له ژماره‌ی كارمه‌ندان. دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ناگرێته‌وه: 1- فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له فه‌رمانگه یان ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان ئه‌وانه‌ی یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانگرێته‌وه. 2- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌كاندان. 3- ئه‌و كرێكاره‌ی له لای لایه‌نانێكن كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ كرێكاره‌كانیان، كه ده‌بێ بچنه ژێر باری سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه. 4- كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسه‌وانانی هه‌رێم.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سێیه‌می یاسا,حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,كرێكاران و كارگوزاران,محدودیتهای حوكمه‌كانی یاسا,اجازههای حوكمه‌كانی یاسا