مادده‌ی چواره‌م: به‌رێوه‌به‌راێتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن: 1-به‌رێوبه‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌ی ده‌با كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه: ا-به‌شی به‌رێوه‌بردن و كار‌و باری كه‌سان. ب-به‌شی كاروباری دارایی. ج-به‌شی چاودێری پێداچوونه‌وه. 2-به‌رێوبه‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی: بزیشكێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتتیه‌و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پارێز (الوقاية) و پارێزگاری كردن له ژینگه كه له‌م به‌شانه پێكدێ: 1-به‌شی په‌تاكان (الاوبئة). 2-به‌شی پارێزگاری كردن له ژینگه. 3-به‌شی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. 4-به‌شی دایكایه‌تی و منداڵی. 5-به‌شی ته‌ندروستی قوتابخانه‌و چاو. 6-به‌شی پارێزی ته‌ندروستی. 7-به‌شی پشكنینی ته‌ندروستی. ب-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردن، له‌ك به‌شانه پێك دێ: 1-خه‌سته‌خانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و عیاده ره‌سمی و ئه‌هلییه‌كان. 2-به‌شی عیده‌كانی پزیشكی. 3-به‌شی ته‌ندروستی ددان. 4-به‌شی لیژنه پزیشكییه‌كان. 5-به‌شی ده‌رمان سازی (الصيدلية)و تاقیگه‌كان (المختبرات). 6-به‌شی ته‌جهیز و شمه‌كی پزیشكی. 7-به‌شی دابین (التأمين)ی ته‌ندروستی. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و فێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و له‌م به‌شانه پێك دێ. أ-به‌شی نه‌خشه كێشانی ته‌ندروستی. ب-به‌شی نه‌خشه كێشانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ج-به‌شی به‌دواداچوون. د-به‌شی سه‌رژمێری. ه-به‌شی ئه‌ندازیاری و چاككردنه‌وه (الصيانة). و-به‌شی هێزی كارگه‌ر. ز-به‌شی فێركردن و راهێنان. ح-به‌شی شمه‌ك هێنان له ده‌ره‌وه (استيراد). 4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆی له ده‌روونناسی (علم النفس) یا كۆمه‌ڵناسی (علم الاجتماع) دا هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه. أ-به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ته‌مه‌ن داچووان (المسنين). ب-به‌شی كه‌م ئه‌ندامان (المعوقين). ج-سنوقی به‌ته‌نگه‌وه هاتی خێزان. د-به‌شی كار‌و باری كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان. ه-به‌شی راهێنانی پیشه‌یی ئافره‌تان. 5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه: أ-به‌شی پشكنین و پێداچوونه‌وه‌ی ئابوونه. ب-به‌شی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن. ج-به‌شی به‌كار خستن (التشغيل). د-به‌شی خانه‌نشینی و بریددان (التعويض). ه-به‌شی جێبه‌جێ كردن. و-سنوقی (چمان) ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
الموضوع: به‌رێوه‌به‌راێتی دیوانی وه‌زاره‌ت,به‌رێوبه‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و فێركردنی ته‌ندروستی,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی,به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی