مادده‌ی سێیه‌م: 1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره. 2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ. 3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن: أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌باو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه. د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. 4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.
الموضوع: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا,بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ,به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت,ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت