مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان و به‌دیهێنانی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساراپایی بۆ كرێكاران، ئه‌مانه‌ش به‌م رێ و شوێنانه‌وه ده‌كرێت: 1-دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی (وحده)ی ته‌ندروستی پارێزه‌ر (وقایه) و چاره‌سه‌ر كردن (علاج)و په‌ره‌پێدانی و بایه‌خدان به دام و ده‌زگاكانی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و (چمان) و پوخته كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ببنه دام و ده‌زگایه‌كی پوخته كردن و راستكردنه‌وه و فێركاری و هه‌وڵدان به شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ و له‌سه‌ر كێشی (جنوح) به دووربن. 2-بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری. 3-نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و به‌ر گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ناو ئاو له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمدا. 4-پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی. 5-بایه‌خدان به له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی كارگه‌ران له پرۆژه‌كانی كاردا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ندروستیان و پاراستنیان له به‌رامبه‌رمه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی پیشه‌و زامدار بوون به هۆی كاره وه دانانی پێوانه و مه‌رجی تایبه‌تی بۆیان و سه‌لامه‌تی شوێنی كار و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێوانه و مه‌رجانه. 6-بایه‌خدان به ته‌ندروستی ده‌روونی و هاوڵاتی و به‌شدار بوون له دابینكردنی پێویستییه‌كانی. 7-بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و هۆشیاریی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به شێوه‌یه‌ك كه پاراستنی مرۆڤ و ئامێر مسۆگه‌ر بكا له رێگه‌ی به‌رگرتن له روودانی كاره‌ساتی كار و نه‌خۆشی پیشه. 8-مسۆگه‌ر ركدنی ده‌رمان و پێویستییه‌كانی و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و جۆرا و جۆری پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆپاراستن، چاره سه‌ركردن و بایه‌خدان به (عيادة)ی مللی و سه‌رپه‌رشتیكردنی و مسۆگه‌ر كردنی ئامێریتایبه‌تی كه‌م ئه‌ندامان. 9-به‌شدار بوون له پێگه‌یاندنی كادیرانی ته‌ندروستی یاریده‌ده‌ر و به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی كارگه‌ران له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادی پیشه‌یی به پێی پێویستی نه‌خشه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه توانای به‌رهه‌م هێنان به‌رزبكاته‌وه و جۆری كارادن چاك بكا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی ته‌ندروستی كار و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هان بدات. 10-رێكخستن و چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا. 11-بایه‌خدان به به‌ته‌نگه‌وه هاتن و راهێنانی هه‌رزه‌كاران و كه‌م ئه‌ندامان و دوواكه‌وتوان له ئه‌قلدا و كه‌روڵاڵ و كوێره‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و ره‌فتاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شدار بوونیان له كاری گه‌شه پێداندا مسۆگه‌ر بكا و ئه‌و هۆیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له كایه‌دا نه‌هێڵێ كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێ. 12-بایه‌خدان به بزووته‌نه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌رێمدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه كه په‌یدا ده‌بن. 13-هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ر كردنی دابینی ته‌ندروستی (التأمين الصحي)ب بۆ هاوڵاتی یان.
الموضوع: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان,دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان,بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری,نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر,پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی