ماددهی (9) بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (سێزدەیەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە: یەکەم: لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەت پابەندن بە ڕەخساندنى هەلى چالاکییە وەرزشى و کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵایان، و یارمەتیدانیان بۆ ئەنجامدانى ئەو وەرزشانەى کە لەگەڵ بارودۆخیان دەگونجێت، و ئەمەش لە ڕێگەی:- 1. گونجاندنى یاریگا و هۆڵى وەرزشى و خێوەتگە و یانەى تایبەت. 2. پابەندکردنى لایەنەکانى ترى خاوەن یاریگا و هۆڵ و یانەى وەرزشى بە دابین کردنى بەش و شوێنى تایبەت کە تیایدا بتوانن وەرزش و چالاکیە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام بدەن و بەشداریان پێ بکرێت لە چالاکیە وەرزشیە نێودەوڵەتییەکان.
الموضوع: پابەندبوونی حکومەتی لە ڕەخساندنی هەلی چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت,گونجاندنی یاریگا و هۆڵى وەرزشى و خێوەتگە و یانەى تایبەت,پابەندکردنی لایەنەکانى تر خاوەن یاریگا و هۆڵ و یانەى وەرزشى بە دابین کردنى بەش و شوێنى تایبەت