ماددهی (7) بڕگەیەک بۆ ماددەى (یازدەیەم)ى یاساکە بە زنجیرەى (پێنجەم) زیاد دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە: پێنجەم: ئەو لایەنانەى پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون جێبەجێ دەکەن، بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەت، پابەند دەبن بە تەرخانکردنى ڕیژەیەکى دیاریکراو لە یەکەکانى نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتە باڵایان، بەبێ بەرامبەر، بەمەرجێك بۆ بارودۆخى گوزەران و جەستەییان گونجاو بێت.
الموضوع: پابەند بە تەرخانکردنى ڕیژەیەکى دیاریکراو لە یەکەکانى نیشتەجێبوون بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت,جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەت,بارودۆخى گوزەران و جەستەییان گونجاو