مادده‌ی (6)

معرف المادة: 17514

رقم المادة : 512

مادده‌ی (6) برگەى (چوارەم)ی ماددەى (دەیەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و دوو بڕگە بە زنجیرەكانی (پێنجەم) و (شەشەم) بۆ ماددەکە زیاد دەکرێت بەم شێوەیەى خوارەوە:- چوارەم: خاوەن پڕۆژە تایبەتەکان پابەند دەبن بە بەکارخستنى ڕێژەیەک لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵایان لە پڕۆژەکانیان، بەو شێوەیەى گونجاو بێت لەگەڵ توانا و لێزانینەکانیان، و شیاندن و ڕاهێنانى گونجاویان بۆ دەكرێت تا لەگەڵ پێداویستیەکانى کار گونجاو بێت، حکومەتیش تا ماوەى (3) سێ ساڵ نیوەى مانگانەکانیان لە ئەستۆ دەگرێت بەرەچاوكردنی حوکمەکانى ماددەى (شەشەم)ى ئەم یاسایە. پێنجەم: نابێت کەسى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت وکورتەباڵا لە دەرفەتی وەزیفەپێدان یان کار، بەهۆى بارودۆخیانەوە بێبەش بكرێن، لەكاتێكدا خاوەن توانا و لێهاتوویی بن بۆ بەجێگەیاندنى وەزیفە یان کارەکە. شەشەم: کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵا مافى دەستکەوتنى مۆڵەتى شوفێریان هەیە بەپێى ڕێنماییە بەرکارەکان.

الموضوع: پابەندبوونی خاوەن پڕۆژە تایبەت بە بەکارخستنی ڕێژەیەک لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت,نابەستنی کەسی کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵا لە دەرفەتی وەزیفەپێدان,مافی کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵا بۆ دەستکەوتنى مۆڵەتى شوفێریان