مادده‌ی (4)

معرف المادة: 17512

رقم المادة : 512

مادده‌ی (4) هەردوو bڕگەى (دووەم) و (سێیەم)ى ماددەى (شەشەم)ى یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە: دووەم: 1. ئەوانەی حوكمەكانی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە و فەرمانبەری كەمئەندامن، شایستەی دەرماڵەی لەبری كەمئەندامی دەبن بەو ڕێژەیەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات كە یەكسانە بە (2/3) دوو لەسەر سێی كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی. 2. ئەوانەی حوكمەكانی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە و فەرمانبەری خانەنشینن، بە چاوپۆشین لە سەرچاوەی داهاتیان، مافی وەرگرتنی هاوكاری لەبری كەمئەندامییان هەیە و، لە هاوكاری لەبڕی كەمئەندامیەییان پێدەدرێت كە یەكسانە بە (2/3)ی دوو لەسەر سێی كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی و لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی وەریدەگرن. سێیەم: ئەوانەى حوکمەکانى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە لە کەسانى بێ دەرامەت شایستەى بەرامبەرى کەمئەندامى دەبن کە یەکسانە بە (2/3) دوو لەسەر سێى کۆمەکى پاراستنی کۆمەڵایەتى سەربارى کۆمەکێک کە بەم شێوەیە دیارى دەکرێت:- (كۆمەكی پاراستنی كۆمەڵایەتی × ڕێژەی پەككەوتەیی)

الموضوع: شایستەی دەرماڵەی لەبری كەمئەندام,مافی وەرگرتنی هاوكاری لەبری كەمئەندامی,شایستەی بەرامبەرى کەمئەندامى,دیارى دەکرێت