مادده‌ی (3)

معرف المادة: 17511

رقم المادة : 512

مادده‌ی (3) هەردوو بڕگەى (دووەم) و (سێیەم)ى ماددەى (سێیەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە: دووەم: نوێنەرى ئەم وەزارەتانەى خوارەوە بەو مەرجەى پلەى هەر کامیان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت: 1. خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى. 2. پەروەردە. 3. تەندروستى. 4. ڕۆشنبیرى و لاوان. 5. دارایى و ئابورى. 6. شارەوانى و گەشتوگوزار. سێیەم: نوێنەری یەکێک لە کۆمەڵەکانى کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت و کورتەباڵایان، کە ئەم کۆمەڵانە لە نێوان خۆیاندا دەستنیشانی دەکەن.

الموضوع: نوێنەری وەزارەت,خوێندنى باڵا,پەروەردە,تەنروستى,ڕۆشنبیرى و لاوان,دارایى و ئابورى,شارەوانى و گەشتوگوزار,کۆمەڵەکانى کەمئەندامان و خاوەن پێداویستى تایبەت