مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیكه یان به‌ش یاخود هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یاخود لێك بدات یاخود هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كان له كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.