مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ :- یه‌كه‌م : دانانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی ئامانجه‌كان و پلانی ساڵانه‌ی له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ده‌ستنیشانكردنی بنه‌ما یاسایی و كارگێریی و دارایی و ئابووری و هونه‌ری كه ده‌یه‌وێ له وه‌زاره‌تدا په‌یڕه‌و بكرێت به جۆرێكی وا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رببڕێ و ئه‌وه‌ی به باشی ده‌زانێ له راسپارده‌كان له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات. دووه‌م : ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و میلاكه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و راسپاردانه‌ی به باشی ده‌زانێ له باره‌یانه‌وه. سێیه‌م : پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی له ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه رێگه له‌به‌ر ده‌م كاری ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌گرن یاخود بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه پێی سپێردراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یان نێرێ. چواره‌م : لێكۆڵینه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه وه‌زاره‌ت به‌نیازه پێشنیازیان بكات.
الموضوع: دانانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت,ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت,پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی,لێكۆڵینه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی