مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:- 1- وه‌زیر : سه‌رۆك. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه. 4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه. 5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه. 6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه. 7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه. 8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه. 9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد,سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری,سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی,سه‌رۆكی داواكاری گشتی,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره,كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی,سكرتێرێكی ئه‌نجومه‌ن