مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:- یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنیان و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویش هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كاروباره یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ر گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێریی و رێكخستن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ به مه‌رجێك بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت كه له پانزده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانه‌مه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێت و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ له سنفی دووه‌م بێت. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێ له سنفی یه‌كه‌م.
الموضوع: پێكهاتنه‌كانی وه‌زاره‌ت,ده‌سه‌ڵات و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی,نووسینگه‌ی وه‌زیر,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد