مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م : ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌رێم و پاراستنی مافی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و ئاماده‌كردنی یاساكان و ڕێزگرتن له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به جۆرێكی وا به‌رگری له مافی مرۆڤ بكات و له‌گه‌لأ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و عه‌هد و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیه‌وه بگونجێ. دووه‌م : وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- به یاسا كردن و سه‌یركردنی ناكۆكییه كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی یه‌كێتی یاساكاریی و ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌ی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و ده‌زگاكانی. 2- تۆماركردنی ته‌سه‌روفی خانووبه‌ره و حوكمه‌كانی دادوه‌ریی له‌باره‌ی مافی عه‌قاری و ڕیكخستن و به‌هێز كردنی ته‌سه‌روفی یاسایی و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی لێیه‌وه دروست ده‌بن و سیفه‌تی فه‌رمیان بخرێته سه‌ر. 3- چاودێری كردنی كاروباری ناكامان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. 4- پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافه‌كانی هه‌رێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی كردنی رێكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كان و بڕیاره‌كان. 5- ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و به‌دوداچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی. 6- ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ دابین كردنی ئاگاداری فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی هه‌رێم و هاووڵاتیان له یاساكارییه ده‌رچووه‌كاندا. 7- ئاماده‌كردن و شیاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كادیری یاسایی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم. 8- پێداچوونه‌وه و وردبینی كردن و پشكنینی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی، بۆ دابین كردنی دادوه‌ریی و ده‌ستپاكی و شیاویی له جێبه‌جێ كردنی كار‌و چاڵاكیه‌كانی دا. 9- به‌ستنی كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان به دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی داده‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 10- هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. 11- به‌شداریكردن له نرخاندنی یاسا كارپێكراوه‌كان بۆ زانینی ڕاده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ واقعی په‌ره‌سه‌ندوو و په‌یوه‌ندیی به مافی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه‌وه. 12- لێكۆڵینه‌وه له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان و به‌شداریكردن له چاودێری كردنی دیارده‌ی تاوانكردن و ناكۆكیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان به هاوكاریكردن له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا. 13- هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه دادیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاوانكاران وجێبه‌جێكردنی حوكم وبڕیاره‌كانی دادوه‌ری.
الموضوع: ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌رێم,پاراستنی مافی هاووڵاتیانه,به یاسا كردن و سه‌یركردنی ناكۆكییه كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان,تۆماركردنی ته‌سه‌روفی خانووبه‌ره و حوكمه‌كانی دادوه‌ریی,چاودێری كردنی كاروباری ناكامان,پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافه‌كانی هه‌رێم,آماده‌كردنی پلانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت,ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی,پێداچوونه‌وه و وردبینی كردن و پشكنینی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت,به‌ستنی كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان