مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.
الموضوع: وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی,ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ئه‌ندامی داواكاری گشتی,سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم,ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند