مادده‌ی چواره‌م:

معرف المادة: 17359

رقم المادة : 505

مادده‌ی چواره‌م: كاركردن به‌ بڕگه‌كانی یه‌كه‌م ودووه‌م و سێیه‌م له‌ مادده‌ی ژماره‌ (1) له‌ یاسای داواكاری گشتی ژماره‌ (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ جێی ده‌گرێته‌وه‌:ـ یه‌كه‌م: پاراستنی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان وبنچینه‌كانی و مالأ وسامانی گشتی له‌ چوارچێوه‌ی چاودێری مه‌شروعییه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا وچاك پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی. دووه‌م: به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ دادوه‌ریی ولایه‌نه‌ پسپۆره‌كان له‌ ئاشكراكردنی خێرای كاره‌ تاوانكارییه‌كان و كاركردن بۆ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خۆلادان له‌ دواخستنی دادگایی كردنه‌كان به‌بێ هۆ، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئاسایشی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتیه‌وه‌ هه‌یه‌.

الموضوع: پاراستنی سیسته‌می هه‌رێمی كوردستان,به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ دادوه‌ریی ولایه‌نه‌ پسپۆره‌كان