مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: أ- پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان. ب- په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه. ج- ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان. د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یه‌كێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان. ه- چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ. و- سه‌ر په‌رشتكردنی ئیش وكاری لقه‌كانی پارێزگاكان. ز- پاراستنی موڵك وماڵی یه‌كێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی. دووه‌م: ده‌شێ، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، تانه له بڕیاره زه‌بتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بدرێت. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕده بێت.
الموضوع: پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان,په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه,ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان,دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یه‌كێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان,چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ,پاراستنی موڵك وماڵی یه‌كێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی