مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئهسڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دهبهسترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن له حه‌وت ئه‌ندامی ئهسڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت,سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن,بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و,مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه,ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا