مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت. دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران. سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سهربهخۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوهریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن. پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی bژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت. شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ. حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپهروهریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی. هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری. نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران. ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی دهستوریو یاسایی هاووڵاتیان. یازدهم: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا. دوازدهم: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.
الموضوع: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و,سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری,دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران,پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه,به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران,دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوهریو,به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی bژێویی دادوه‌ران,دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپهروهریو,هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان,كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران,زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی دهستوریو یاسایی هاووڵاتیان,ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و,پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و