مادده‌ی بیست و نۆ: وه‌زیر بۆی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریدا هاتووه ده‌رماڵه‌ی دیكه‌ش بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی دادگوزاری ببرێته‌وه، به هه‌وده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: بۆ پزیشكی دادگوزاری، (4000) چوار هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌بڕدرێته‌وه. دووه‌م: بۆ كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری ئه‌وانه‌ی كه به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و، پزیشك نین (2000) دوو هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. سێیه‌م: بۆ كارمه‌ندانی كادیری ته‌ندروستی و هونه‌ری له تیمارگه دادگوزاره‌كاندا ئیش ده‌كن (1000) هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. چواره‌م: بۆ كادیره خزمه‌تگوزاره‌كان كه‌له تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن (500) پێنج سه‌د دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی له چوار بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (93)ی ساڵی (1967)ی ده‌رماڵه‌ی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵاوێر ده‌كرێن (تستثنی).
الموضوع: ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ پزیشكی دادگوزاری,ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری,ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ كارمه‌ندانی كادیری ته‌ندروستی,ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ كادیره خزمه‌تگوزاره‌كان,استثنا از حوكمه‌كانی یاسای ژماره (93)ی ساڵی (1967)