مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: پزیشكێكی دادگوزار ئه‌م ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: أ-توشبووه‌كان فه‌حس ده‌كا تا جۆری توشبوونه‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌سنیشان بكات. ب-جه‌سته‌و لاشه‌و ئێسكه‌كان توێكاری (تشریح) ده‌كا تا هۆكاری مردنه‌كه روون بكاته‌وه. ج-له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆر و ده‌رهێنانی لاشه‌دا ئاماده ده‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی بكا یان توێكاری بكات تا هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون بكاته‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فرمانێكی تر ئه‌نجام بدات كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه داوای ده‌كات. د- رای هونه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه پزیشكیانه ده‌رده‌بڕێ كه خراونه‌ته به‌رده‌می دادوه‌ری. ه-ته‌مه‌ن ده‌خه‌ملێنێ. و-پشكنین وموعایەنەی مه‌وقیعی، كه پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات. ز-ئه‌و زه‌برانه (الوقعات) فه‌حس ده‌كات كه پێوه‌ندییان به جورمی ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتییه‌وه هه‌یه. ح-مادده‌ی تۆماوو و خوێنین و فه‌صائیله‌كانیان فه‌حس ده‌كات. ط-تووك و موو فه‌حس ده‌كا و جێگه‌ی ده‌ركه‌وتن و په‌یدابوونیان نیشان ده‌دات. ی-نموونه گه‌لی شانه‌یی (النسجیه) جۆر به جۆر فه‌حس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جۆر و سروشتیان ساغ بكاته‌وه. ك-نموونه گه‌لی غه‌یره شانه‌یی جۆر به جۆری، به نموونه، وه‌ك سڕكه‌ر و زه‌هر و گولله‌و ده‌ردراوه‌كان (إفرازات)ی له‌ش و هی یكه و جل و به‌رگی جۆراو جۆر شیكاری (تحلیل) ده‌كات. دووه‌م: بزیشكی دادگوزاری، له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری ولایه‌نانی پێوندیداری لێ پێچانه‌وه، راپۆرتێكی پزیشكێتیی دادگوزاری له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ركێ ئه‌نجامی بدات، رێك ده‌خات. سێیه‌م: راپۆرتی پزیشكی دادگوزار نهێنی ده‌بێت.
الموضوع: پزیشكێكی دادگوزار,راپۆرتێكی پزیشكێتیی دادگوزاری,راپۆرتی پزیشكی دادگوزار نهێنی,پشكنین وموعایەنەی مه‌وقیعی,نموونه گه‌لی شانه‌یی,نموونه گه‌لی غه‌یره شانه‌یی