مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی پەیمانگا ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی دادگوزاره‌ی هه‌رێم و به‌دواداچوونی به‌كارخستنی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و حیسابكاری كۆتایی په‌یمانگاكه و هی تیمارگه‌كانی. سێیه‌م: له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا لیژنه‌یه‌ك له (3) سێ پزیشكی دادگوزاری پێك ده‌هێنێ له وانه‌ی كه هێشتا له‌و وه‌زیفه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه بكات كه ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كانی پزیشكی دادگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: هه‌ر پێشنیارێكی به باشی بزانی بۆ به‌رنامه‌ی پزیشكی دادگوزاری و خوێندنی باڵای پسپۆری بۆ پزیشكانی دادگوزاری، پێشكه‌شی ده‌كات. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق ئیقرارا ده‌كات بۆ خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌رییه‌كان له پزیشكیی دادگوزاریدا. شه‌شه‌م: راده‌سپێرێ كه ئیجازه‌ی خوێندن بدرێت به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری یان ئیفاد بكرێ. حه‌وته‌م: راده‌سپێرێ كه پاداشت بدرێ به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری وه‌ك دنه‌دانێك بۆ كاره نایابه‌كانیان. هه‌شته‌م: سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كات كه وه‌زیر یان به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا بۆی هه‌واڵه بكات.
الموضوع: ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی دادگوزاره‌ی هه‌رێم,ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و حیسابكاری كۆتایی په‌یمانگاكه,پێشنیارێكی به باشی بزانی بۆ به‌رنامه‌ی پزیشكی دادگوزاری,كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق ئیقرارا ده‌كات بۆ خاوه‌ن پیشه پزیشكی,راده‌سپێرێ كه ئیجازه‌ی خوێندن بدرێت به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری,راده‌سپێرێ كه پاداشت بدرێ به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری,سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كات كه وه‌زیر یان به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا بۆی هه‌واڵه بكات