مادده‌ی بیسته‌م :
یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ر به پێی حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی شارستانی پێشكه‌شی ده‌كات.
دووه‌م: بڕیاری ده‌سته قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رۆژی دوای پێرا گه‌یاندنی.
سێیه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه.
چواره‌م: ئه‌و داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن.
الموضوع: ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات,بڕیاری ده‌سته‌ی قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن,بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه,داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن