مادده‌ی سێزده‌م :
دادگای كارگێڕیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م : سه‌یركردنی دروستی ئه‌و فه‌رمان و بڕیاره كارگێڕییانه‌ی كه له فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌كان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌چن له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، كه لایه‌نێك ده‌سنیشان نه‌كراوه بۆ تانووت لێدانی له‌سه‌ر تانووت لیدانێكی خاوه‌ن ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕیدا هه‌بێت كه زیان به‌رلایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیدار بكه‌وێ.
دووه‌م : یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانووته تایبه‌تیه‌كان به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته خۆجێیه‌كان.
سێیه‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه ده‌سته‌كان و كه‌سه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره كارگێڕییه كۆتاییه‌كان.
چواره‌م: داواكانی ره‌گه‌زنامه.
پێنجه‌م: داواكانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی بریاره كارگیڕییه‌كانی به نایاسایی ده‌رچوون.
شه‌شه‌م: تانووتدان له بڕیاره كۆتاییه‌كانی كه له لایه‌نه كارگێڕییه‌كانه‌وه ده‌رچوون له باره‌ی كێشه‌كانی باج و ره‌سم به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه چۆنیه‌تی سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه رێك ده‌خات.
حه‌وته‌م: تانووت دان له ره‌تكردنه‌وه یان كار نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر یان ده‌سته‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌ركردنی بڕیارێك یان فه‌رمانێك كه پێویست بوو له‌سه‌ری له رووی یاساییه‌وه بیكات.
الموضوع: سه‌یرکردنی دروستی فه‌رمان و بڕیاره کارگێڕییانه,یه‌کلاکردنه‌وه‌ی تانووته تایبه‌تیه‌کان,یه‌کلاکردنه‌وه‌ی داوایانه‌ی کارگێڕییانه,داواکان و ره‌گه‌زنامه,داواکان قه‌ره‌بووكردنه‌وه,تانووتدان له بڕیاره کارگێڕییانه,تانووت دان له ره‌تكردنه‌وه یان کار نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر