مادده‌ی حه‌وته‌م :
ئه‌نجومه‌ن له بواری یاساكاریدا ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: ئاماده‌كردن و داڕشتنی پرۆژه‌ی یاساكان له هه‌رێمدا و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان یان لایه‌نه‌كانی كه نه‌به ستراونه‌ته‌وه به وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
دووه‌م: لێوردبوونه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه یان وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه یاخود لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن له رووی شێوه و بابه‌ته‌وه.
سێیه‌م: پڕۆژه‌ی یاساكان به نووسراوێك ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نجومه‌ن كه وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئییمزاكردبـێ له‌گه‌لأ ده‌رخستنی هۆیه پێویسته‌كانی و هه‌موو كاره ئاماده باشییه‌كانی دا.
چواره‌م: وه‌رگرتنی بیروڕای وه‌زاره‌ته‌كان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ت له باره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه بۆی هاتوون و بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو داوای ئاماده بوونی نوێنه‌رییان بكات به مه‌رجێك پله‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن له پرۆژه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد دووباره دایده‌رێژێته‌وه و داوای ئه‌و به‌دیلانه ده‌كات كه به پێویستی ده‌زانێ و له‌گه‌لأ ئه‌و راسپاردانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌رزده‌كاته‌وه و دانه‌یه‌كیش له پرۆژه‌كه و راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت یا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به وه‌زراه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه ده‌نێرێ.
الموضوع: ئاماده‌كردن و داڕشتنی پرۆژه‌ی یاساكان,لێوردبوونه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی,پڕۆژه‌ی یاساكان به نووسراوێك ده‌نێردرێن,وه‌رگرتنی بیروڕای وه‌زاره‌ته‌كان,ئه‌نجومه‌ن له پرۆژه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه