مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م:
لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا:
یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه.
سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.