مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون.
سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ.
چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.
الموضوع: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه,سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن,سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ,سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.