مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه$تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه$ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره$ بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته$ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا. دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه$به$ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده$یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوه‌زیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته$ش بدا. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه$نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون. چواره$م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه$تی دادوه‌ری داده$نێرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده$گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده$گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به$ستی پله$به$رزی و زیاده$ی ساڵانه‌ی ده‌درێتێ.
الموضوع: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق,مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ,مۆڵه‌تی خوێندن بۆ باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر,مۆڵه‌تی خوێندن بۆ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا,مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری