مادده‌ی چله$م: یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده$وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده$مه$زرێنرێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ: أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره$ یاساییه‌كان. ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد. و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی. ز ـ به‌ڕێوه‌به$ری گشتی داد. چواره$م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه$زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.
الموضوع: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه,سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه,دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه,جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد