مادده‌ی سی و هه‌شته$م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله$یه‌كه‌وه بۆ پله$یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده$ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده$كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله$ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره$ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره$كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره$تی داد له‌باره$ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره$ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله$كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره$تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده$كا. چواره$م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له$ سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه. پێنجه$م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله$دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه$تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه$ده$نی).
الموضوع: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله,راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد,بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله,ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ,بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله