مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا دادگایه‌كی تاوان پێك ده‌هێنرێ و ئه‌و داوا سزاییانه ده‌بینێ كه به پێی حوكمی یاسا بۆی دیاری كراون. دووه‌م: ده‌شێ زیاتر له یه‌ك دادگای تاوان له پارێزگایه‌كادا پێك بهێنرێت كه به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری داد ره‌ده‌گه‌یه‌نرێت كه تیایدا تایبه‌تكاری حۆره$كی و شوێنه‌كی (النوعی و المكانی) و مه‌لچبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری ده‌گرێن. سێ یه‌م: ده‌شێ دداگای تاوان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دداگای تاوان وبه$یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا كۆ ببێته‌وه.