مادده‌ی شازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن. 2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان. 3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه. 4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه,كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن,لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان,باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان,پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ,چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا