ماده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه. 5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان. 6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی. 7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه. 8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده$ نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا. 4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه. 5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.